کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت - وێنە: ئاژانسەکان
مۆسكۆ دێتەوە مەیدان
نرخی نەوت كەمێک بەرزبووەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە 26.11.2025 نرخی نەوت كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی لە رۆژانی رابردوودا نزمترین ئاستی لە ماوەی مانگێکدا تۆمارکرد، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 62 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و نەوتی خاوی تەکساسیش گەیشتە 58 دۆلار و 09 سەنت.
نرخی نەوتی خاوی برێنت 19 سەنت بە رێژەی 0.3% بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا نرخی نەوتی خاوی ئەمریکای رۆژئاوای تەکساس (WTI) 14 سەنت بەرزبووەتەوە کە دەکاتە 0.24%.
ئەم جووڵە سنووردارە لە کاتێکدایە پێشبینی باش بۆ دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا دەکرێت، کە ئەگەری سووککردنی سزاکانی سەر مۆسکۆ، رەنگە رێڕەوی دابینکردنی نەوت لە قاڵب بداتەوە، بە تایبەتی دوای ئەوەی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بە سەرکردەکانی ئەوروپای راگەیاند، ئامادەیە بە چوارچێوەیەکی پشتگیریکراوی ئەمریکا بەرەو پێشەوە بچێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ رووسیا.