"بەهۆی نەهاتنی غازی ئێران"

خشتەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکانی کەرکوک گۆڕانکاری بەسەرداهات

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی راگیرانی هاوردەی غازی ئێران، خشتەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکانی کەرکوک گۆڕانکاری بەسەرداهات و ماوەی کارپێکردنیان کەمکرایەوە.

فەلاح یایچی قایمقامی کەرکوک بە 964ـی وت، “کەرکوک زیاتر لە 800 مێگاوات کارەبای پێدەگات لە تۆڕی نیشتیمانییەوە و لەئێستادا بەهۆی ئەوەی ئێران غاز هەناردەی عێراق ناکات، رێژەکە دابەزیوە بۆ 600 مێگاوات، لەو رێژەیەش 150 مێگاواتی فریاگوزارییە و  بۆ نەخۆشخانەکان، بازگەکان و هێزە ئەمنییەکان بەکار دێت، بۆیە تەنیا 450 مێگاواتی دەمینێتەوە و ئەویش بەش ناکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەبەر ئەو هۆکارە ناچاربوون گۆڕانکاری لە خشتەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکاندا بکەن، بۆ ئەوەی نرخی ئەمپێری کارەبا لەسەر هاوڵاتیان زۆر نەکەوێت و نەبێتە بارگرانی لەسەریان.

قایمقامی کەرکوک وتی، کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان، پێشتر 24 کاتژمێر بوو، بەڵام ئێستا رۆژانە لە کاتژمێر 6ـی بەیانی بۆ کاتژمێر 8ـی بەیانی و هەروەها لە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ بۆ 1ـی شەو دەکوژێنەوە، جگە لەوەش لە کاتەکانیتریشدا، هەر چوار کاتژمێر جارێک، کاتژمێرێک ئیسراحەتیان پێدەدرێت.

فەلاح یایچی  باسی لەوەشکرد، لەگەڵ فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبا قسەیان کردووە، بۆ ئەوەی هەوڵ بدرێت کاتی کارەبابڕین نەکەوێتە کاتی ئیسراحەتی موەلیدەکان، هەرکات، وەزعی کارەبای نیشتمانی باش بووەوە، ئەوا دیسان گۆڕانکاری لە کارپێکردنی موەلیدەکان دەکرێت و دەگەرێتەوە خشتەکەی پێشوو.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

نرخی کارەباى موەلیدە لە کەرکوک هەرزانترینە

نرخی کارەباى موەلیدە لە کەرکوک هەرزانترینە

ماوەی پێدانی کارەبا لە کەرکوک بۆ 13 کاتژمێر زیادی کردوو...

ماوەی پێدانی کارەبا لە کەرکوک بۆ 13 کاتژمێر زیادی کردووە