لە تووی مەلیکە

باخچەکەی ئەحمەد کایا جوانترینی سلێمانییە

964+

ئەحمەد مستەفا

باخچەی “ئەحمەد کایا” لە گەڕەکی تووی مەلیک دیاریکرا وەک، جوانترین باخچەکانی سنووری شارەوانیی سلێمانی، سەوزایی و دیزاینی بازنەیی و دار و گوڵە جیاوازەکان هۆکارن، ئەوە جگە لە دەستڕەنگینی باخەوانەکانی.

شارەوانی سلێمانی کێبڕکێی بۆ باخچەکان کردووە کە ژمارەیانە 450 باخچەیە و سەرۆکی شارەوانی خۆی چوو، چەپگە گوڵی پێشکەش بە ئیدارەی باخچەی ئەحمەد کایا کردن.

زەردەشت تۆفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ی وت، لەسەر داوای سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، لیژنەی هەڵسەنگاندن هەستان بە دیاریکردنی جوانترین و سەوزترین پارک لە ناو گەڕەکەکانی سنووری شارەوانیی سلێمانی.

کە ئەویش باخچەی، ئەحمەد کایا”-یە و  وەک جوانترین باخچە دیاریکرا، لەیلا عومەرـیش، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، چەپکە گوڵی ڕێز و سوپاسی بە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان/ هۆبەی کشتوکاڵی توی مەلیک و سەرجەم ئەو باخەوانانەی کە کاری سەوزکردنی دەکەن، پێشکەش کردوون.