بانکی ناوەندی بانکی ناوەندی:

“نیازی دەستکاریکردنی نرخی دیناری عێراقیمان نییە”

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

بانکی ناوەندی عێراق پاڵپشتی خۆی بۆ سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو دووپاتکردەوە.

بانكەكە لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 24.11.2025 لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، هیچ نیازێکیان نییە بۆ دەستکاریکردنی نرخی دیناری عێراقی.

هەروەها دەڵێن: پاڵپشتی نرخی دینار دەكەن بە ئاستی تەواوی دراوی یەدەگی بیانی و یەدەگی زێڕ و بەهێزتری دەكەن.

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە، “لەگەڵ کۆتاییهاتنی ساڵی 2025، بانکی ناوەندی عێراق پێشکەوتنی بەرجەستەی لە ئامانجە ستراتیژییەکانی پەیوەست بە پاراستنی سەقامگیریی نرخەکان راگەیاند، رێژەی هەڵاوسان بۆ ئاستێکی نزم لە مێژوودا دابەزیوە،

هەروەها باسی ئەوە دەكات، “یاسای ژمارە (56)ی ساڵی 2004، بەتایبەتی مادەی 1/4/A، بە ڕوونی ئەرکە سەرەکییەکانی خۆی لە داڕشتن و جێبەجێکردنی سیاسەتی دراودا دیاریکردووە، لەناویاندا سیاسەتی نرخی ئاڵوگۆڕکردن”.

جەختیشی لەوە کردەوە، “هیچ نیازێک نییە بۆ دەستکاریکردنی نرخی دیناری عێراقی، هاوتەریب لەگەڵ ئامانجە سەرەکییەکەی کە دڵنیابوون لە سەقامگیری نرخ، ئامانجێک کە لە ماوەی رابردوودا بە سەرکەوتوویی بەدیهاتووە”.

لە راگەیاندراوەكەدا بانكی ناوەندی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە، “بانکی ناوەندی بەردەوامە لە پشتگیریکردن لە سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕکردن، کە بەهۆی ئاستی ئایدیاڵی دراوی بیانی و یەدەگی زێڕەوە بەهێزتر دەبێت”.

هەروەها هاتووە، “هەر لێدوانێک یان بۆچوونێکی دەرەکی سەبارەت بە گۆڕانکاری لە نرخی دیناری عێراقی، رەنگدانەوەی هەڵوێستی بانکی ناوەندی نییە و نوێنەرایەتی ئەو بیروبۆچوونانەیە، کە ئامانج لێی شێواندنی بازاڕ و هێنانەپێشی ناسەقامگیریی ئابووریی نیشتمانییە”.

ئەم راگەیاندراوەی بانكی ناوەندی عێراق دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق و كوردستان بەرزبووەوە و چەند رۆژێكیشە قسەوباسی ئەوە هەیە عێراق دەستكاری نرخی دینار بەرامبەر دۆلار دەكات.

نرخى 100 دۆلار له‌ 143 هه‌زار دينار نزیكبووه‌ته‌وه‌

نرخى 100 دۆلار له‌ 143 هه‌زار دينار نزیكبووه‌ته‌وه‌