لە سنووری داقووق

لە یەک هەفتەدا شەش کەس بەهۆی هێرشی بەرازەوە برینداربوون

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دوو هاوڵاتی لە سنووری قەزای داقووق بەهۆی پەلاماری بەرازەوە برینداربوون و لەماوەی هەفتەیەکدا شەش کەس بەهۆی هێڕشی “رەوە بەرازەوە” رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

محەمەد سەلمان، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق بە 964ـی وت، بەیانی ئەمڕۆ دوو هاوڵاتی بەبرینداری گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان و دوای پشکنینی سەرەتایی دەرکەوت کە بەهۆی هێڕشی رەوەبەراز بۆ سەریان بریندار بوون.

لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەمە شەشەم حاڵەتە کە بەهۆی هێڕشی رەوە بەرازەوە شەش هاوڵاتی بەبرینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و بەشێکیان چارەسەریان بۆ کراوە و بەشێکی دیکەیان لەژێر چاوێری پزیشکدان.

بە قسەی ئەو بەرپرسە، تەنیا یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراوە.

هەروەک وتی،  بریندارەکان شەش گەنجن و پێکدێن لە پێنج کوڕ و کچێک و سەرجەمیان دانیشتووی سنوری داقوقن، زۆربەی حاڵەتەکان بەهۆی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانیانەوە بووەو لەو کاتەدا رەوە بەراز هێڕشی کردووەتە سەریان و برینداری کردوون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

سنوورى کەرکوک: بەهۆى پەلامارى بەراز دوو کەس بریندار بو...

سنوورى کەرکوک: بەهۆى پەلامارى بەراز دوو کەس بریندار بوون