لەلایەن شارەوانییەوە 

زیادەڕۆیی چەندین شەقامی هەولێر لابران

964+

توانا نەقی

بەشێک لە شەقامەکانی هەولێر بە بەردەوامی پێویستیان بە رێکخستنەوە و لابردنی زیادەڕۆیی هەیە لەبەر ئەوەی هەم قەرەباڵغن و هەم خەڵکێکی زۆر قەراغی شەقاەکە بەکار دەهێنن بۆ کار و کەسابەت.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، لەلایەن تیمەکانی شارەوانیەکانی سێ و چوار و شەش و بە هاوکاری پۆلیس ئەو شەقامانەیان بەسەر کردەوە و رێکیان خستووەتەوە.

شەقامەکان پێکهاتوون لە رێگای کەسنەزان و شەقامی 100 مەتری و 40 مەتری و بازاڕی کوردستان و سەرکارێز و شەقامی مەخمور، لەگەڵ لادانی ژمارەیەک زێدەڕۆیی لە هەمان ئەو شەقامانە.

شارەوانی دەلێت هەموو ئەوانە بە ئامانجی نەهێشتنی ئاستەنگ و قەرەبالگی دەکەن بەتایبەت لە شەقامێکی فراوان و جەنجاڵی وەک هەولێر – کۆیە.