44 فیدەر وەستابوون

گرفتی کوژانەوەی کارەباکەی سلێمانی تۆزێکی ماوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە کارەبای 44 فیدەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین گرفتی بۆ دروست بووە و کارەبا نەدراوە بەو هاوبەشانەی لەسەر ئەو فیدەرانەن.

سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی وت، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممەوە 44 فیدەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین گرفتی دابەزینی فریکوێنسی بۆ دروست بووە.

باسی لەوەکرد، تا ئەم ساتە بەشێکی زۆریان چارەسەر کراون و تەنیا وێستگەی زەرگەتە و ئەزمەڕ و ماوەت ماون کێشەکەیان چارەسەر بکرێت و لە هەوڵدان تیمەکانیان ئەمشەو چارەسەریان بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی