"هیچ هونەرمەندێک ناتوانێت شوێنی زاهیر بگرێتەوە"
هونەرمەندان لەسەر مەزاری زاهیر عەبدوڵا کۆبوونەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئەمڕۆ ساڵیادی مردنی هونەرمەند زاهیرعەبدوڵا بوو، خێزان و هاوڕێ و هونەرمەندان لە دوا مەنزڵگە و مەزارەکەی کۆبوونەوە و هونەرمەند بەکر مەعروف دەڵێت، “هیچ هونەرمەندێک ناتوانێت شوێنی زاهیر بگرێتەوە”
بەکر مەعروف، هونەرمەند بە 964ـی وت، باوەڕ ناکەم زاهیر هیچ رۆژێک بە ویستی خۆی دڵی هیچ کەسێکی عەزیەت دابێ و جگە لەوەی هونەرمەند بوو سینارست و نوسەرێکی گەورەش بوو، کابرایەکی نیشتمانپەروەر و کوردپەروەر بوو.
وتیشی، باوەڕ ناکەم هیچ هونەرمەندێک هەبێ شوێنی زاهیر بگرێتەوە و ئاواتی ئەوە بوو هەولێر بە جوانی و گەشاوەیی ببینێ.
لەبارەی رەوشی تەندروستیشییەوە بەکر مەعروف ئاماژەی بەوە کرد، دوو جار سەردانی وڵاتی ئوردنی کردووە و بەردەوامە لە وەرگرتنی چارەسەر و رەوشی بەرەو باشتر دەڕوات.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر