ئاهەنگ و خۆشییە
هەولێر لە کۆتا خولەک بردییەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لەیارییەکانى هەفتەى حەوتى خولى ئەستێرەکانى عێراق، هەولێر شوێنپەنجەى خۆى لە ریزبەندى پلەى یەکەم قایمتر کرد و لەناو یاریگاى فرانسۆ هەریرى بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەیانەى غەرافەى بردەوە.
هەرچەندە یانەى غەراف ئاستێکى بەرزى پێشکەشکرد، بەڵام کوڕانى هەولێر لە کۆتا خولەک گۆڵى بردنەوەیان تۆمار کرد و دواى ئەو گۆڵەش، ئاهەنگ و خۆشى رووى لە یاریگا و دەرەوەى یاریگاى پایتەخت کرد.
بەم بردنەوەیە، یانەى هەولێر زیاتر لە پلەى یەکەم خۆى جێگیر کرد و 19 خاڵى کۆکردووەتەوە، قوەى جەویەش بە 16 خاڵ پلەى دووەمى گرتووە، غەرافیش 12 خاڵى هەیە و لە پلەى حەوتەم دەبیندرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح