دیمه‌نێكی ناوازه‌یه
نه‌خشه‌ى كۆڕنیشه‌كه‌ی كه‌لار له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان بڵاوكرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه ده‌ست به جێبه‌جێكردنى كۆڕنیشه‌كه‌ى كه‌لار له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان كراوه، ئێستاش ئه‌و نه‌خشه‌یه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه پێناسه‌ى ته‌واوى پڕۆژه‌كه ده‌كات.
نه‌خشه‌كه له‌لایه‌ن “ستودیو المعمار” كه كارى نه‌خشه‌سازى كۆڕنیشه‌كه‌ى كردووه، بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه لەسەر لێواری رووباری سیروان سەردەمێکی نوێی ژیان، لە کەلار دەستپێدەکات.
ده‌شڵێت “ئێمه شانازی دەکه‌ین بە گواستنەوەی خەونی کۆڕنیشی کەلار بۆ راستی، بە دیزاینکردنی پرۆژەکە بۆ راستەوخۆ جێبەجێکردنی لەسەر زەوی دیاریکراو”.
پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى مارینا جێبه‌جێ ده‌كرێت و تاوه‌كو ئێستاش 60%ـى ته‌واوكراوه.
له‌مانگى ته‌مووزى ئه‌مساڵ كاره‌كانى راگیرابوو، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى کارگەیەکی دروستکردنی بلۆک لەسەر رووباری سیروان رێرەوی ئاوەکەی گۆڕیبوو و كۆمپانیاكه‌ش نه‌یده‌توانى كاره‌كانى ته‌واو بكات، به‌ڵام دواى 20 رۆژ وه‌ستان جارێكی دیكه ده‌ستیان به‌كاركردن كرده‌وه.
پیچشتر، محەمەد شێخ عەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمپانیاكه بە 964ى وتبوو، درێژی کۆرنیشەکە، نزیکەی کیلۆمەتر و نیوێکە، كە بەشێكە لە پرۆژەی گەشتیاری مارینا لەسەر رووباری سیروان لە قەزای کەلار، كە لەسەر رووبەری 355 دۆنم زەوی لەلایەن کەرتی تایبەتەوە جێبەجێ دەکرێت.
لایخۆشییه‌وه، ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم بە 964ـى وت، پلانێکی ھەشت ساڵی گەشتیارییان ھەبوو لە گەرمیان و واده‌كه‌ن كه گەرمیان بكه‌نە شارێکی گەشتیاری گەشەسەندوو.
ئاماژەی بەوەشکردبوو “چەندین پرۆژی گەشتیاری گرنگمان لە کەلار و کفری ئەنجامداوە، یەکێک لەوانە کۆرنیشی مارینایە لەسەر رووباری سیروان لە قەزای کەلار کە گەورەترین چالاکی گەشتیاری تێدایە لەسەر ئاستی عێراق”.