دەم پارتی: مژدەی سەردەمێکی نوێیە

شاندێكى كۆمسیۆنەكەی پەرلەمانی توركیا سەردانی ئۆجەلان دەكات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دوای ئەوەی کۆمیسیۆنی چارەسەری كێشەی كورد لە پەرلەمانی تورکیا، بڕیاریدا شاندێکی بنێرێتە دورگەی ئیمراڵی بۆ كۆبونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلانی رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، (دەم پارتی) ئه‌م به‌ موژه‌ ده‌زانێت و ده‌ڵێتن “سه‌رده‌مێكى نوێ له‌ توركیا دێته‌ئاراوه‌.

بڕیاری ناردنى ئه‌م شانده‌، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی په‌رله‌ماندا بە زۆرینەی دەنگ په‌سه‌ندكرا، ئامانجیش لێى سەردانی ئۆجەلانه‌ بۆ گفتۆگۆ لەبارەی هەنگاوەكانی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا.

هاوسەرۆکانی پارتی یەكسانی و دیموكراسی (دەم پارتی) ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا، پێشوازیان لە بڕیارەكەی لیژنەی هاوپشتی و برایەتی و دیموکراسی نیشتمانی دەكەن لە چوونى شاندێكی بۆ ئیمرالی و بە گوزارشتێكی واقیعی ناودەبن بۆ  پێگەیشتنی دیموکراسی لە تورکیا و دەشڵێن “سەردانی داهاتو بۆ ئیمرالی هەنگاوێکی مێژووییە بۆ کۆتاییهێنان بە ئازاری دەیان ساڵە و گەیشتن بە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی”.

ئاماژەی بەوەشكراوه‌، دانانی بناغەکانی گفتوگۆ و پەرەپێدانی کەناڵەکانی پەیوەندی شەفاف لە ئیمرالی نمایندەی دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و بەهێزکردنی دیموکراسی لە تورکیا، هەروەها سەردانی لیژنەکە بۆ ئیمرالی مژدەی سەردەمێکی نوێ دەبێت لە تورکیا، کە ترس بۆ هیوا، متمانە بۆ پێکەوەژیان دەگۆڕێت.

باخچەلی: پەیامەکەى ئۆجەلان بۆ چەکدانان تەنیا پەکەکە نا...

باخچەلی: پەیامەکەى ئۆجەلان بۆ چەکدانان تەنیا پەکەکە ناگرێتەوە

پەیامى ئۆجەلان بۆ ئاوارەکانی کەمپی مەخمور: دەگەڕێنەوە ...

پەیامى ئۆجەلان بۆ ئاوارەکانی کەمپی مەخمور: دەگەڕێنەوە زێدی خۆتان

شاندی ئیمرالی راگەیاندراوێكی لە بارەی دوایین دیداریان...

شاندی ئیمرالی راگەیاندراوێكی لە بارەی دوایین دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان بڵاوكردەوە