ئالان جەمال لە ماڵی خۆتە

“بە سوتفە دەستم بە گۆرانی وتن کرد”

964+

ژووری هەواڵ

ئالان جەمال ئەو دەنگەی رۆژانێک یادگاریمان لەگەڵ گۆرانیەکانی تۆماردەکرد تێکستی لە کەس وەرنەگرتووە و دەشڵێت، تاتۆکانی دەستم کەسی نزیکن.

ئەمجارەیان ئالان جەمال میوانی ماڵی خۆتە، هەرچەندە ساڵانێکە بێدەنگە، بەڵام لێرە بێدەنگی شکاند و نهێنی و چیرۆکی گەورەی ژیانی منداڵی و ئێستای ئاشکرا کرد و وتی، هیواتێکم هەبوو، بەڵام هەرگیز بە نیاز نەبووم ببمە گۆرانیبێژ، بەهۆی باوکیشمەوە کە ئیشی دەگۆڕی شارە و شارمان زۆر کردووە.

باسی لەوەشکرد، هونەری بژێوی ژیان دابین ناکات و هەر ئەوەش وایدەکرد کە دایک و خێزانەکەم بڵێن بڕۆ کار و ئیشێکی تر بکە، لەو بەینە چیرۆکی خۆشی گێڕایەوە کاتێک کەسێک ئەکاونتی بەناوی ئەو لە فەیسبوک داناوە و پێی وتووە، شەرمێ ناکەیت فەیسبوک بە ناوی من دانایە، ئەمە رێک ئەوەیە کە دەڵێن ماڵ لە ساحیب ماڵ حەرامە.

شێركۆ كەریم: كە یانەی هەولێرم جێهێشت دایكم دەگریا

شێركۆ كەریم: كە یانەی هەولێرم جێهێشت دایكم دەگریا