دەڵێن، کارەبا بووە

بەڕازیل.. لە لوتکەی کەشوهەوا ئاگرکەوتووەتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

نزیک بە کاتژمێر 12:05 خولەکی نیوەڕۆ بە کاتی بەڕازیل، ئاگرێک لە ناوچەی شین لە لوتکەی کەشوهەوای COP30 لە بێلێم-ی بەڕازیل کەوتەوە، کە بووە هۆی چۆڵکردنی ناوچەی دانوستانکاری فەرمی لوتکەکە.

ناوچەی شین کە دەکەوێتە پارکی دا سیدادە لە شاری بێلێم، شوێنی کۆنفرانسی سنووردارە بۆ سەرۆکی دەوڵەتان، شاندە نیشتمانییەکان، رێکخراوە ناحکومییە دانپێدانراوەکان و میدیای باوەڕپێکراو، لێرەدا رووداوە لاوەکییە فەرمیەکان و کۆبوونەوە دووقۆڵییەکان بەڕێوەدەچن.

ئەمساڵ لە بەڕازی لوتکەی کەشوهوا بەڕێوەبرا، پێگەی tessaron_news نوسیوویەتی، ئاگرەکە لە یەکێک لە هۆڵە مۆدیۆلارەکانی پشت کۆمەڵگەی سەرەکی کۆنفڕانسەکە روویداوە، کە کۆشکەکانی وڵات و نوسینگەی شاندەکان و ناوچەی رۆژنامەوانی باوەڕپێکراو لە خۆدەگرێت، هەرچەندە هێشتا سەرچاوەی وردی ئاگرەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

بەڵام، راپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بە هەڵەی کارەبایی یان باری زۆری وایەرەکان دەکەن وەک هۆکار و ئەگەری کەوتنەوەی ئاگرەکە، ئەوە لەگەڵ ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە شوێنی لوتکەی COP30، پێشتر تووشی ناڕەزایەتی ئەمنی و تێکدەرانە بوویەوە.

لەگەڵ ئاگرەکە، رێکخەران هۆڵی زیانلێکەوتوویان چۆڵکرد، بیناکەیان پاککردەوە، خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانیان گواستەوە، لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی بەڕازیل پرۆتۆکۆڵی وەڵامدانەوەی ئاگرکوژێنەوەیان بەپەلە دەستپێکرد و چوونە ژوورەوەیان بۆ ماوەیەکی کاتی لە باڵەخانەکەدا سنووردارکرد.

لە کۆنفرانسەکە زیاتر لە 190 شاندی نیشتمانی، هەزاران چاودێرانی قێکخراوە ناحکومییەکان، سەرکردە قەسەنەکان، زانایان و پێشانگەرانی کەرتی تایبەت کۆدەکاتەوە کە سەرنجیان لەسەر کردەوەی کەشوهەوای جیهانی، جۆراوجۆری زینيثصثق، دارایی و پابەندبوونەکانی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی کۆکردووەتەوە.

چۆن دەردانی گازی ژەهراوی لە شارەکان کەمبکەینەوە؟

چۆن دەردانی گازی ژەهراوی لە شارەکان کەمبکەینەوە؟

دوو کەشناس: ئەوەی دەبارێ پرووشە بەفری لوتکەی چیاکانە

دوو کەشناس: ئەوەی دەبارێ پرووشە بەفری لوتکەی چیاکانە