هەولێر

نێچیرڤان بارزانى و مەزڵوم عەبدى کۆبوونەوە

964+

وریا فەتاح

سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە شارى هەولێر هەریەک لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم و مەزڵوم عەبدى، کۆبوونەوە.

دواى بەشداریکردنى لە کۆڕبەندى ئاشتى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست لە شارى دهۆک، مەزڵوم عەبدى فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکى هەرێم کۆبووەوە.

سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، هیچ وردەکارییەکى لەبارەى کۆبوونەوەکە نەخستووەتەڕوو و تەنیا نوسیویەتى،”کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و به‌ڕێز مه‌زڵووم عه‌بدی”.

هەر ئەمڕۆ، لە شاری دهۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ مەزڵوم عەبدى کۆبوەوە.

بەپێى راگەیەندراوى بارەگاى بارزانى،له کۆبوونەوەکەدا کە محەمەد ئیسماعیل، سەرۆکی ئەنەکەسە و عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری کوردی باکور و چەند کەسایەتی و بەرپرسی تری رۆژئاوا بەشداربوون”.

لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی سوریا و پرسى یەکڕیزى لایەنە سیاسییەکانى کورد و پاڵپشتى هەرێمى کوردستان بۆ رۆژئاوا، گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.