چیتر رێتان ناکەوێتە زیندان

پەیوەندیی ڤیدیۆیی راستەوخۆ لە نێوان زیندانیان و کەسوکاریان دەستپێدەکات

964+

وریا فەتاح

لە هەنگاوێکى نوێ و دەگمەندا، وەزارەتى دادى عێراق پڕۆژەی “پەیوەندیی ئەلیکترۆنی بە دەنگ و رەنگ”ی لە زیندانی کەرخی ناوەندی کردەوە، لە رێگەى ئەم پرۆژەیەوە زیندانیان و کەسوکاریان دەتوانن بە دەنگ و رەنگ قسە لەگەڵ یەکتر بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، خالید شوانى وەزیرى دادى عێراق لە کاتى کردنەوەى پڕۆژەکەدا رایگەیاند،”ئەم پڕۆژەیە بە شێوەیەکی بەرچاو باری سەرشانی کەسوکاری زیندانییان کەم دەکاتەوە، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی ناتوانن بەهۆی دووری رێگا، یان بارودۆخی تەندروستی و ئابوورییەوە بە شێوەیەکی راستەوخۆ ئامادە بن”.

روونیشی کردەوە، خزمەتگوزارییەکە رێگە بە پەیوەندیی بینراو و بیستراو دەدات لە رێگەی پلاتفۆرمی ” Jitsi Meet”، بە کۆنترۆڵی رێکخراوەیی و ئەمنیی بەرزەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر دامودەزگا چاکسازییەکان.

بەوتەى وەزیرى داد، پڕۆژەکە بەشێکە لە پلانی وەزارەت بۆ پەیڕەوکردنی چارەسەری دیجیتاڵی و پەرەپێدانی ژێرخانی تەکنیکی لە دامودەزگا چاکسازییەکاندا.

سەرەتا پڕۆژەکە لە زیندانى کەرخى ناوەندییەوە دەستپێدەکات، بەڵام وەک ئەوەى خالید شوانى روونیکردەوە لە داهاتوودا وردە وردە لە هەموو بەشەکانی زیندانەکاندا جێبەجێ دەکرێت.

لە گرتووخانه‌ى چەمچەماڵ 27 زیندانی بە لێبوردنی گشتی ئا...

لە گرتووخانه‌ى چەمچەماڵ 27 زیندانی بە لێبوردنی گشتی ئازادكران