دیمەنی شاری دهۆک دەردەکەوێت - وێنە: 964
تیمەکان نۆژەنکردنەوەیان هەیە
20 شوێنی دهۆک سبەینێ هەشت کاتژمێر بێ کارەبا دەبن
964+
ئەحمەد مستەفا
کارەبای دهۆک دەیەوێت دانیشتووانی شارەکەی ئاگاداربن، سبەینێ پێنجشەممە 20.11.2025 کارەبای زیاتر لە 20 گەڕەکی شارەكەیان بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر دەبڕدرێت.
تیمەکانیان کار لەسەر گۆڕین و نۆژەنکردنەوەی کەرتی کارەبای رۆژئاوای دهۆک دەکەن.
بەهۆیەوە، هەریەک لە گەڕەکەکانی، گرێ صور، نەخوشخانەی شیلان، فلکەی کوردستان، شەقامی گەشتیار، شوقەکانی دابین، گرێ باسێ، گەرەکی مەلاین، جەمعیەی نوێ، نەخوشخانەی لەدایکبوون، دکتۆر غازی، پەیمانگای تەکنیکی، دڵشاد پەلەص.
هەروەها، شوێنەکانی، فرۆشگای مازی، شیف جردان، جامع الامین، فلکەی مەم و زین، جامع المختار،خواردنگەی گراند، قوتابخانەی ئوردیخان، جامعیەی گرێ باسێ، بەرانبەر خانیێ عادل بە، کارەبایان نایێت.
بەرێوەبەرایەتی کارەبای دهۆک لەو راگەیەندراوەدا کە 964 بینوویەتی باسی لەوەکردووە، سبەی کارەبای زیاتر لە 20 گەڕەکی شارەكەمان بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر دەبڕدرێت، هۆكاری ئەو هەنگاوەش دەگەڕێتەوە بۆ كاركردن لەسەر گۆڕین و نۆژەنکردنەوەی کەرتی کارەبای رۆژئاوای شارەكەمان.
کارەبای شارەکە جگە لەوەی باسی کردووە، ماوەی هەشت کاتژمێر کارەبای ئەو ناوچانە دەکوژێننەوە، باسی لەوەنەکردووە، ماوەی کوژاندنەوەی ئەو هەشت کاتژمێرە چ کاتێک دەستپێدەکات و کۆتایی دێت.