هەر نەخۆشێکی شێرپەنجە ١٥ ملیۆن دینار وەردەگرێت
میدیازان – پێشەوا محەمەد – سلێمانی
بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری داوە قەرزێکی ١٥ ملیۆن دیناری بداتە تووشبووانی نەخۆشیی شێرپەنجە و قەرزەکە تووشبووانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیازانی راگەیاند: پێشتر وا بڕیار بوو قەرزەکە هەرێم نەگرێتەوە، بەڵام هەوڵ درا و ئێستا ئەو قەرزە تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمیش دەگرێتەوە و دەتوانن وەری بگرن.
بە پێی زانیارییەکانی ئەو پەرلەمانتارە، قەرزەکە سووی ٩٪ـی دەچێتە سەر و لە ماوەی پێنج ساڵدا وەردەگیرێتەوە.
“تا ئێستا مەرج و ڕێنمایی بۆ شێوازی وەرگرتنی قەرزەکە دەرنەکراوە، بەڵام سەرقاڵی ئەو کارەن و لە ئاییندەیەکی نزیکدا مەرجەکان و رێنماییەکان رادەگەیەندرێین”، بڕیار رەشید وای وت.
وتیشی: “قەرزەکە لە رێگەی ئەو بانکە عێراقییانەوە دەدرێت، کە لە هەرێم کار دەکەن و بانکی ناوەندیی قسەی لەگەڵ کردوون و هیچ کێشەیەک لەوبارەیەوە نەماوە.”