بڕیاری هاتوچۆی هەولێرە

خێرایی رێگەپێدراوی چوون بۆ دهۆک کرا بە 110 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا

964+

ئەحمەد مستەفا

لە رێگەی هەولێر کاتێک دەچووی بۆ دهۆک، بە خێرایی 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەتتوانی شۆفێری بکەی ئەگەرنا کامێراکان تۆماری تیژڕەوییان دەکردی، بەڵام ئێستا هاتوچۆی هەولێر خێراییەکەی کردووە بە 110 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بڕیارەکە، لە ئەمشەوەوە کاتژمێر 12:00 جێبەجێ دەکرێ.

هاتوچۆی هەولێر ئەمشەو لە پێگەی فەڕمی خۆی هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دوای باشتر رێکخستنی رێگری هەولێر بۆ دهۆک بە دانانی هێمای هاتوچۆ و دانانی گاردرێل لە شوێنە پێویستەکانی رێگاکە بڕیاریارەکە دراوە.

لەبارەی خێراییەکە وتوویەتی، بڕیار دراوە بە بەرزکردنەوەی خێرایی رێگاپێدراو بۆ لێخوڕین لە 100 کیلۆمەتر، لە کاتژمێرێکدا بۆ 110 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

لەبارەی ناوچەی دەستپێکی 110 کیلۆمەترییەکە، لە رێگای نزیک گوندی گەزنە تا نزیک گوندی رۆڤیا دەتوانرێ بەو خێراییە شۆفێری بکرێ، وە بریارەکە ئەمشەو دوای کاتژمێر 12:0 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هاتوچۆ داوا دەکات، لە شۆفێران لە خێرایی رێگا پێدراو خێراتر لێنەخوڕن.

هاتوچۆی هەولێر دڵنیایی دەدات: گۆڕینی تابلۆ ناچاری نییە...

هاتوچۆی هەولێر دڵنیایی دەدات: گۆڕینی تابلۆ ناچاری نییە و سزا لەسەر نییە