5 هەزار و 42 دۆلار
تێچووى حەجى ساڵى داهاتوو 7 ملیۆن و 100 هەزار دینارە
964+
وریا فەتاح
تێچووى حەجى ساڵى داهاتووى حاجیانى هەرێمى کوردستان بە 7 ملیۆن و 100 هەزار کە دەکاتە 5 هەزار و 42 دۆلار، دیاری‌کرا و سەرجەم گەشتەکانیش ئاسمانى دەبن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی دوێنی ناویان له تیروپشك ده‌رچووه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ده‌توانن لە سبەینێوە، سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره بكه‌ن به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و دانانی تێچووی حه‌ج.
دەشڵێت: ئه‌مساڵ گه‌شتی وشكانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ حاجیان نابێت و حاجیانی كوردستان هه‌ر هه‌موویان به ئاسمانی گه‌شت ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به پێداویستییه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی مامه‌ڵه‌ی حه‌ج، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه، پێویسته بڕه پاره‌ی دیاریكراو ئاماده بكه‌ن كه حه‌وت ملیۆن و سه‌د هه‌زار دیناره له‌گه‌ڵ پاسپۆرت و هه‌ریه‌ك له كۆپی ره‌نگاوره‌نگی پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری له یه‌ك لاپه‌ره كۆپی بكرێت.
جەختیش دەکاتەوە کە دواكات بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان و وه‌رگرتنی تێچووی حه‌ج رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 27.11.2025 ده‌بێت.