"زیاتر لە 140 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە"

لە نۆ مانگدا 774 رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای سلێمانی روویانداوە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

تەنیا لە نۆ مانگدا 774 رووداوی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی روویانداوە، بەهۆیانەوە نزیکەی دوو هەزار و 800 کەس برینداربوون و زیاتر لە 140 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

عەقید بەهمەن ئەحمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار / رۆژئاوای سلێمانی بە 964ـی وت، رووداوەکانی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی روویان لەزیادبوون کردووە و لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 774 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو رووداوانەدا دوو هەزار و 792 هاوڵاتی برینداربوون و 142 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، زۆربەی قوربانییەکانیش لە رەگەزی نێرن.

بەقسەی عەقید بەهمەن، خێرایی هۆکاری سەرەکیی رووداوەکانی هاتوچۆیە و دواتر بەکارهێنانی مۆبایل و مەشروب خواردنەوە و چەند هۆکارێکی تر.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ویستیان بڕۆن بۆ میوانی لە سلێمانی و تووشی رووداوی هاتو...

ویستیان بڕۆن بۆ میوانی لە سلێمانی و تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون

مانگی رابردو لە سلێمانی رووداوی هاتوچۆ هۆکاری زۆرترین ...

مانگی رابردو لە سلێمانی رووداوی هاتوچۆ هۆکاری زۆرترین گیان لەدەستدان بووە