بۆ ئەوەی لەسێدارەی بدەن

ئەو سەرکردەیەی 24 ساڵ لە تەمەنی بچوککرایەوە

964+

باخان تۆفیق

ئەمە چیرۆکی شۆڕگێڕی کورد سەید رەزای دەرسیمە، ئەمڕۆ 88 ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی تێپەڕ دەبێت.

سەید ڕەزا کوری سەید ئیبراهیمە و لە ساڵی 1862 لە دەرسیم لە دایکبووە، یەکێکە لە شۆڕشگێڕ و سەکردەکانی دەرسیم لە باکوری کوردستان، لەبەرامبەر زوڵم و ستەمی ساڵانی 1920 تاوەکو 1930 یەکان لە بەرامبەر کوردەکان دەکرا؛ چەترێکی هاوبەش لەناو، عەشیرەتەکان پێکهێنا و هەر خۆشی سەرکردایەتی دەکردن و ناویان نا “شۆڕشی دەرسیم”.

لەبەر بەهێزی شەڕ و شۆڕشەکەی نەتوانرا بشکێنرێت، بۆیە هەوڵیاندا بە فێڵی دانوستان دەستگیری بکەن و دوای دەستگیرکردنی بڕیاردرا لە سێدارە بدرێت.

سەید ڕەزا و شۆڕشەکەی ئەوەندە ببوونە داخێك لەسەر دڵی دەوڵەتی تورکیا لەو سەردەمە، لەناو پەرلەمانی تورکیا ئەتاتورک وتی، “ئەگەر ئێستا بابەتێک بۆ ئێمە مەترسی بێت سەید رەزا و دەرسیمە”.

سەید رەزا لە 15ی تشرینی دووەمی 1937لە سێدارە درا، لە کاتی لە سێدارەدانەکەی تەمەنی 78 ساڵ بوو بەپێی یاسای ئەو کاتەی تورکیا نەدەبوو لەسێدارە بدرێت بەڵام بە بڕیارێکی تایبەت تەمەنیان کرد بە 54 ساڵ و لە سێدارەدرا تاوەکو ئێستاش کەس نازانێت گۆڕەکەی لە کوێیە.

سەید ڕەزا لە کاتی لە سێدارەدان پاڵ بە جەلادەکانەوە دەنێت و خۆی پەتەکە دەخاتە ملی و هەر خۆی کورسیەکەی ژێر قاچی لادەبات بۆ ئەوەی بە دەستی دوژمنەکەی لە سێدارە نەدرێت.

سەید رەزا بەر لە سێدارەدانی ئەم پەیامەی بۆ ئەتاتورک هەبووە، “من بە فێڵەکانی ئێوە هەڵخەڵتێنرام با ببێتە وانە بۆم، بەڵام منیش چۆکم بۆ ئێوە دانەنەواند با ئەمەش بۆ ئێوە ببێتە وانە”.