شاخ داڕووخابوو

شارەوانى گاپێڵۆن رێگاى نزیک گۆمە قازانیان پاککردەوە

964+

وریا فەتاح

بەیانى ئەمڕۆ شاخى نزیک گۆمە قازان لە سنوورە شارباژێر داڕووخاو بەهۆیەوە رێگاى سەردانیکردن بۆ کاپێڵۆن تووشى ئاستەنگى بوو، بەڵام هەرزوو تیمەکانى شارەوانى کەوتنەخۆ و ئاستەنگییەکانیان لابردن.

شارەوانى گاپێڵۆن بڵاوى کردەوە،بەهۆی باران بارینەوە شاخێک لەگۆمەقازان رووخاو و ئاستەنگى هاتوچۆى دروستکرد، هەرچەندە رێگاکە قەرەباڵغە و لە سنوورى دەسەڵاتماندا نییە، بەڵام لەپێناو سەلامەتى گیانى شۆفێران، تیمەکانمان بە شۆفڵ هەڵسان بە پاککردنەوەى رێگاکە”.

بەپێى وێنەکان بێت، بەشێکى شاخەکە رووخاوەو کەوتووەتە سەر رێگاکە، بەڵام ئامێرەکانى شارەوانى رێگاکەیان پاککردەوە و ئاستەنگەکانیان لابردن.