ئاو گرفتەکەیە

لە عێراق سامانی ئاژەڵ نزیكەی 70% كەمی كردووە

964+

ئەحمەد مستەفا

لە عێراق بەهۆی كەمئاوی و گۆڕانی كەشوهەواوە، سامانی ئاژەڵ، نزیكەی 70% كەمی كردووە، ئەمە وایكردووە نرخی گۆشت و بەرهەمەكانی شیرەمەنی دوو هێندە بەرزبێتەوە.

ئیبتسام هیلالی، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە رۆژنامەی العرب الجدید-ی وتووە، لە پارێزگاكانی موسەننا، زیقاڕ و میسان، زۆرترین سامانی ئاژەڵ لەدەستدراوە.

بەگوێرەی راپۆرتێكی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو، كەمئاوی و كەمی بەردانەوەی ئاو لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە بووە بەهۆی وشكبوونەوەی زۆنگاوەكان لە پارێزگای زیقاڕ، موسەننا و بەسڕە.

زۆرترین زیان بەر سامانی ئاژەڵ دەكەوێت و بەڕێژەی 70% كەم بووە، بەهۆی كەمبوونەوەی سامانی ئاژەڵیشەوە، نرخی گۆشت و بەرهەمە شیرەمەنییەكان 25 – 40% بەرز بووەتەوە.

سەبارەت بە زەوی كشتوكاڵی، زیاتر لە 50%ی رووبەری داچێنراو كەمیكردووە، ئەمەش وایكردووە زیانێكی زۆر بە سامانی ئاژەڵی وەك مەڕوماڵات و ماسی بگات و نرخی ئالیك زیاتر بێت و هاوكات كۆچی خەڵك بەرەو شارەكان زیاتر بێت.

50هەزار ئاژەڵ بەیەکەوە جێگەیان دەبێتەوە 

50هەزار ئاژەڵ بەیەکەوە جێگەیان دەبێتەوە 

لە سنوورەکانی قەڵادزێ و سەردەشت 160 سەر ئاژەڵی قاچاخ دەس...

لە سنوورەکانی قەڵادزێ و سەردەشت 160 سەر ئاژەڵی قاچاخ دەستیان بەسەرداگیرا

لە سنوورەکانی قەڵادزێ و سەردەشت 160 سەر ئاژەڵی قاچاخ دەس...

لە سنوورەکانی قەڵادزێ و سەردەشت 160 سەر ئاژەڵی قاچاخ دەستیان بەسەرداگیرا