"لە هونەردا پیری نییە"
عومەری کەریم ئاغا لەگەڵ خۆشی و ناخۆشییەکانی سلێمانی ژیاوە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
هونەرمەند دنیا دیدەکەی بەرنامەی بەرنامە، لەگەڵ خۆشی و ناخۆشییەکانی شاری شاران ژیاوە و دەڵێت، بە خۆشەویستی خەڵکی ئەو شارە دەژیم.
بەبۆنەی یادی 241 ساڵەی شارە حەیاتەکەوە، کەسایەتی هونەری دیاری سلێمانی عومەری کەریم ئاغا بۆ 964 دەڵێت، شاری هەرچی بڵێم ناگامە ئەو ئاستە، شارێکە مافی خۆی نەدراوەتێ و شاری هەڵوێست و هەڵمەت و قوربانییە، تەمانا دەکەم ناحەزانمان پێخۆش نەبێ و حەقی سلێمانی و هەموو شارەکان بپارێزرێت.
ئاغا لە ناو بازاڕی سلێمانی دوکانی بەهاراتی هەیە و خەڵکێکی زۆر رۆژانە رووی تێدەکەن و ئەگەر خۆی لە دوکان نەبێت، پێیان ناخۆشە و ئەویش دەڵێت، رازی بوونی خەڵک بۆ من گرنگە.
دەربارەی کاری هونەری و بەرنامە نوێ وتی، لە هونەردا پیری نییە و هەر کات دەرفەت هەبێت دەردەکەومەوە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح