شەوان هاتوچۆی ماتۆڕ قەدەغەیە

لە خورماتوو هێزە ئەمنییەکان بەشەق لە ماتۆڕسوارێک دەدەن و دەیخەن

964+

سیروان خورشید – خورماتوو

لە خورماتوو هێزە ئەمنییەکان رێگری لەو ماتۆڕسکیلانە دەکەن کە شەوانە لەنێو شەقامەکاندا هاتوچۆ دەکەن.

ماوەی دوو هەفتەیە ئیدارەی قەزای خورماتوو لە کاتژمێر 8ـی شەو بۆ کاتژمێر 6ـی بەرەبەیان قەدەغەی هاتوچۆی ماتۆڕسکیلی راگەیاندووە، بەپێی گرتەڤیدیۆیەک کە تایبەت بۆ 964 نێردراوە، ئەمشەو گرژی لە نێۆان هێزە ئەمنییەکان و ژمارەیەک ماتۆڕسوار دروست بووە و هێزە ئەمنییەکان بەتوندی هێرش دەکەنە سەریان، بەشەق لە یەکێک لە ماتۆڕسکیلەکان دەدەن و ماتۆڕسوارەکە دەکەوێت.

ئەم بڕیارەی ئیدارەی قەزای خورماتوو دیار نییە تا کەی بەردەوام دەبێت و هەر ماتۆڕسکیلێکیش دەستی بەسەردا بگیرێت، جارێکی تر نادرێتەوە بە خاوەنەکەی.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە خورماتوو دوو مێردمنداڵ لەسەر نەخشاندنی ئاڵای کوردس...

لە خورماتوو دوو مێردمنداڵ لەسەر نەخشاندنی ئاڵای کوردستان دەستگیر کران