لە خورماتوو

بەهۆی تەقەی خۆشیەوە فیشەکێک کەوتووەتە ناو ماڵی هاوڵاتییەک

964+

سیروان خورشید – خورماتوو

ئەمشەو لە خورماتوو بەهۆی تەقەی خۆشیەوە، فیشەکێک کەوتووەتە ناو ماڵی هاوڵاتییەک.

دارەوان بەکر هاوڵاتیەکی گەڕەکی کۆمارییە لە خورماتوو، ئەو بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا بەهۆی تەقەی خۆشییەوە، فیشەکێک بەر جامی بنمیچی مەتبەخەکەمان کەوت، بەڵام خۆشبەختانە لەو کاتەدا کەسمان لەو شوێنە نەبووین”.

وتیشی، ئەگەرچی زۆر جار خێزانەکەی لەو شوێنەدا سەرقاڵی ئامادەکردنی خواردن و کارکردنە، بەڵام لەو کاتەدا لەوێ نەبووە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

شەوی رابردووش لە رانیە بەهۆی تەقەی خۆشییەوە منداڵێک برینداربوو و ئێستا لە نەخۆشخانەی سلێمانی لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە، لە سەیدسادقیش ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک زیانی بەرکەوت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئەو منداڵەی لە رانیە بە تەقەی خۆشی بریندار بوو تەندروس...

ئەو منداڵەی لە رانیە بە تەقەی خۆشی بریندار بوو تەندروستی جێگیرە

سێ کەس تەقەی خۆشییان کرد و دەستگیرکران

سێ کەس تەقەی خۆشییان کرد و دەستگیرکران