ئاڵای کوردستانی پێ بوو

سەربازەکەی خوورماتوو لەسەر گەنجە کوردەکە دادگایی دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەو سەربازە عێراقییەی لە خورماتوو هێرشیكردە سەر گەنجێكی كورد کە ئاڵای کوردستانی پێ بوو دادگایی دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12.11.2025، قەیس مەحمەداوی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە.

هەڵبژاردن کۆتایی هات، بەڵام لێکەوتەکانی تا ئێستاش بەردەوامن و ئێوارەی دوێنیوە لەلایەن ھێزێکی ئەمنییەوە هەڵکوتراوەتە سەر دوو ماڵی کوردی خورماتوو و دوو مێردمنداڵ دەستگیر کراون.

هەر دوێنێ، ژمارەیەک گەنجی کورد لەسەر بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لێیان دراوە، بەرچاوترینیان گەنجێک بوو کە سەربازەکە بە قۆناغە تفەنگ لە گەنجەکە دەدات و هێرشی دەکاتەسەر.

ئەمڕۆش، لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، کە ئەو سەربازەی سوپای عیراق، کە لە خورماتوو هێرشی کردە سەر گەنجێکی کورد بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای کوردستانەوە، دەستنیشان کراوە و رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.

پێشتر، یاسین محەمەد، ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین لە خورماتوو بە 964ـی وت، هێزەکە بەبیانوی ئەوەی کە ئەو دوو مێردمنداڵە لە چەند رۆژی رابردوودا هەستاون بە نەخشاندنی ئاڵای کوردستان لەسەر سیاج و دیواری چەند شوێنێکی جیاوازی نێو قەزاکە و ڤیدیۆیان تۆمار کردووە و بڵاویانکردووەتەوە، دەستگیرکراون.

لە دوزخورماتوو هێز لە شەقامەکان دەبینرێ و بازگە دانراو...

لە دوزخورماتوو هێز لە شەقامەکان دەبینرێ و بازگە دانراوە