نرخی نەوت زیاتر دابەزی
دابەزیوە
ئەمڕۆش نرخی نەوت لە 64 دۆلاردایە
964+
توانا نەقی
زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی نەوت بە چەند سەنتێک بەرز و نزم دەکات و بۆ ئەمڕۆش لە چاو دوێنێدا کەمێک دابەزیوە و نرخەکەشی هەر لە 64 دۆلاردایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12.11.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و96 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە، نرخەکەی بە رێژەی 0.20٪ دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 60 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بە رێژەی 0.21٪ دابەزیوە.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت، لە دواى رادەستکردنى نەوتى هەرێمیش بە سۆمۆ، پشکى عێراق هەرێم لە بازاڕى نەوتدا زیاترە و ئەگەر نرخى نەوت بەرز بێت، کێشە بۆ موچەى فەرمانبەران لە عێراق دروست نابێت.