گەرمیان

لە نەخۆشخانەکەی شەهید هەژار خوێنیش دەست دەکەوێ

964+

ئەحمەد مستەفا

تەندروستی گەرمیان، هۆبەی بانکی خوێن لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار دەکاتەوە، ئەوەش بۆ ئەو نەخۆشانەی لە حاڵەتە لەناکاوەکان، پێویستیان بە خوێن دەبێ.

بە فەرمانی وەزارەتی تەندروستی، بڕیار لە کردنەوەی هۆبەی بانکی خوێن لە نەخۆشخانەی فێرکاریی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار دراوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی گەرمیان ئەمڕۆ دووشەممە 10.11.2025 لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێت، نەخۆشخانەکە پێشتر بانکی تایبەت بەخۆی نەبوو، ئەمەش هەندێکجار گرفتی دروست دەکرد.

بەڵام، خۆشبەختانە لەدوای داواکاریی و بەدواداچوونی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان و بەشی تاقیگەکانی بەڕێوبەرایەتییەکە، فەرمانی کردنەوەی هۆبەکە درا و سەرجەم پێداویستییەکانی بۆ دابینکراوە بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری دانیشتوانی سنورەکە.

نەخۆشخانەکە لە چەقی شاری کەلارە، شارێکە لە ئیدارەی گەرمیان، پێنجەم گەورەترین شاری ھەرێمە لەدوای زاخۆ ژمارەی دانیشتووانی 220 ھەزار کەسە.

دەروازەی قەزای کەلار دەکرێتە ناوچەیەکی گەشتیاری

دەروازەی قەزای کەلار دەکرێتە ناوچەیەکی گەشتیاری