دەنگدانی تایبەت
رێژەی بەشداربوون
كاتژمێر 8:00ی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت رادەگەیەندرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پشتڕاستی کردەوە کە رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران بۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە کاتژمێر هەشتی ئەم ئێوارەیە رادەگەیەنرێت.
جومانە ئەلغەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنەكە راگەیاند، “رێژەی دەنگدەران بۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە کاتژمێر 8:00ی ئەم ئێوارەیە رادەگەیەنرێت”.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بنکەکانی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 2025 داخران.
كۆمیسۆنەكە هەر ئەمڕۆ ئەوەشی راگەیاندبوو، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە ژێر چاودێریی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و بە رووماڵی میدیایی بەڕێوەچوو.