"مۆبایل تەنیا بۆ راگەیاندکاران رێگەپێدراوە"
لە کەرکوک زیاتر لە 56 هەزار کارمەندی هێزە ئەمنییەکان مافی دەنگدانیان هەیە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوامە و لە کەرکوکیش زیاتر لە 56 هەزار کارمەندی هێزە ئەمنییەکان مافی دەنگدانیان هەیە.
عەلی عەباس بەرپرسی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک بە 964ـی وت، “لە کەرکوک 191 بنکەی دەنگدان هەیە و 56 هەزار و 237 کەس لە هێزە ئەمنییەکان مافی دەنگدانیان هەیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بردنەژوورەوەی مۆبایل بۆ ناو بنکەکانی دەنگدان قەدەغەیە و تەنیا بۆ راگەیاندکاران رێگەپێدراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9.11.2025، کاتژمێر 7:00ـی بەیانی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە سەرجەم شارەکانی هەرێم و عێراق سەردانی بنکەکانی دەنگدان دەکەن و دەنگ دەدەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری