"بە زەحمەت دەتوانین پێیاندا سەرکەوین"

پلیکانەکانی سەنتەری دهۆک لەبری نۆژەنکردنەوە رەنگ کران

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

پلیکانەی کۆڵانەکانی گەڕەکی کانی مەهمەدکێ لە سەنتەری شاری دهۆک لەبری نۆژەنکردنەوە، رەنگ کران.

کانی مەهمەدکێ کە بە گەڕەکی قەرەچان ناوی دەرکردووە، زیاتر لە 200 ماڵ لەخۆدەگرێت و کۆڵانەکانی تابڵێی لێژن و هاوڵاتیان بە پلیکانە دەگەنەوە ماڵەکانیان.

سێ کۆڵانی گەڕەکەکە بە سێ رەنگی جیاواز بۆیاخ کران کە هەر کۆڵانێک 50 بۆ 80 پلیکانەی تێدایە، هەرچەندە زۆربەیان درزیان بردووە و شکاون، شارەوانی نۆژەنیان ناکاتەوە و بە ئامانجی جوانکردنی سیمای شار، رەنگی کردوون.

حەسەن دوسکی دانیشتووی گەڕەکی کانی مەهمەدکێ بە 964ـی وت، “چەندین ساڵە تاکە رێگای ماڵەکانمان ئەم پلیکانانەیە، ئەوانیش زۆربەیان درزیان بردووە و بە زەحمەت دەتوانین پێیاندا سەرکەوین”.

وتیشی، “پێمانخۆشە کە خاوێن کراونەتەوە و رەنگ کراون، بەڵام داوا دەکەین پلیکانەکان نۆژەن بکرێنەوە، چۆنکە بەشی هەرە زۆریان زیانیان پێگەیشتووە”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

نزیكەی 200 ماڵ رێگەی هاتوچۆیان تەنیا پلیكانەیە و بێ مەتر...

نزیكەی 200 ماڵ رێگەی هاتوچۆیان تەنیا پلیكانەیە و بێ مەترسییش نین