60 بار هەنار ساغدەکەنەوە

گەنجێک لە سەیدسادق هەنار بەمزایەدە دەفرۆشێ

964+

بڕوا مەجید – سەیدسادق

وەرزی پایز و پێگەشتنی هەنار  عەلوەی سەوزەو میوەی لە سەیدسادق پڕ کڕیار و بەرهەم کردووە، ئەم رۆژانەش لەبەر فرۆشیار و کڕیاری هەناری ئەمریکی و هەناری ساڵەخانی ڕێ بەڕێبوار ناکەوێ.

فڕۆشیارێک دەڵێ، رۆژانە 60 بار هەنار ساغدەکەنەوە.

دیاری کەمال، گەنجێکی قەزای سەیدسادقە و هەنار بە مزایەدەی ئاشکرا دەفرۆشت بۆ 964 وتی، زیاتر لە 12ساڵە لە عەلوەی سەیدسادق سەرقاڵی کارکردنە، ئەمساڵ بەرهەمی هەناری شارەزوور و سەیدسادق  عەلوەی پڕکردووە و هەنارێکی باش و تایبەت و ئاودارە، ئەوان هەناری ئەمریکی و ساڵەخانی زیاتر دەهێننە بازاڕەوە.

ئەوەی ئەو باسی کرد، خواست لەسەر هەناری ئەمریکی زۆرە لەبەر ئەوەی رەنگێکی سور و جوانی هەیە و ئاودارە.

بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی هەنار کە دێتە  عەلوەکەوە بیرمان لەکڕین و فرۆشتنی هەنار بەشێوەی مزایەدەی ئاشکرا کردەوە، ئەوە قسەی دیارییەوە و باسی لەوەشکرد، سەرەتا چەند بار هەنارێکمان مزایەدە کرد و هاوڕێکانم ڤیدۆیان کردبوو بۆ خۆشی، دواتر دەنگدانەوەی باشی هەبوو خاوەن باخەکان بۆئەوەی بەرهەمەکانیان زوو ساغبێتەوە داوایان دەکرد بەشێوەی مزایەدەی ئاشکرا بفرۆشرێت.

رۆژانە تەنیا، لە قاتعەکەی ئێمە 50 بۆ 60  پیکاب بارە هەنار مزایەدەی بۆ دەکرێت و دەفرۆشرێت، لە  دوکانەکانی تریش بەهەمان شێوەیە، نرخەکانیشیان هەناری مامناوەند لە 300 دینار تا 500 دینار دەکات، وە هەناری پێگەشتووی نوێ لە 700 دینار دەست پێدەکات تا هەزار و 100 دینار دەڕوات، دیاری کەمال وای وت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

419 هەزار کەس چوونەتە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە

419 هەزار کەس چوونەتە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە

لە  فێستیڤاڵی هەناردا هەر سەردانیکارێک بە تێکڕا بە بەه...

لە  فێستیڤاڵی هەناردا هەر سەردانیکارێک بە تێکڕا بە بەهای 4 هەزار دینار هەنار و بەرهەمەکانى ترى کڕیوە

نزیکەی 400 تۆن خاشاک لە فێستیڤاڵی هەنار کۆکرایەوە و لە س...

نزیکەی 400 تۆن خاشاک لە فێستیڤاڵی هەنار کۆکرایەوە و لە سپیلک پێڵاو دابەش دەکرێ

چاوان بە

چاوان بە "فانۆس"ێکی جیاوازەوە لە فێستیڤاڵی هەنار دەركەوت