مامۆستایه‌كى زانكۆ سه‌ره‌داوى جۆرى ماده‌كه ئاشكراده‌كات "تیرۆركردنى خاک و ژینگه‌یه"
رشتنى ماده ره‌شه ترسناكه‌كه سلێمانى ته‌نیوه “پیره‌مه‌گرون نوێترینیانه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رشتنى ماده ره‌شه نه‌زاندراوه ترسناكه‌كه، له سنوورى پارێزگاى سلێمانى به‌رده‌وامه، دواین حاڵه‌ت تانكه‌رێك له سنوورى ناحیه‌ى پیره‌مه‌گرون، له‌نزیك زێوێ ئه‌م ماده ره‌شه‌ى رژاندووه، تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه فه‌رمییه‌كان ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندیدارى ئه‌م بابه‌ته‌ن، نه ده‌زانن جۆرى ماده‌كه چییه و نه زانیویشیانه كێن ئه‌و خاوه‌ن كه‌سانه‌ى ئه‌م كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام مامۆستایه‌كى زانكۆ كه پسپۆڕى ئه‌م بابه‌ته‌یه ماده‌كه به زۆر ترسناك ناو ده‌بات و شیكردنه‌وه‌ى وردى بۆ كردووه و ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ى ده‌كرێت تیرۆركردنى خاك و ژینگه‌یه”.
له‌ماوه‌ى نزیکەی 20 رۆژى رابردوودا كه حاڵه‌تى رشتنى ئه‌م ماده‌یه لە نزیک گوندی قامیشەى سەر بە ناحیەی خەلەکانى قه‌زاى دوكان ئاشكرا بوو، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 10 حاڵه‌ت له ناوچه جیاوازه‌كانى سنوورى سلێمانى و ته‌نانه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌ش دووباره بووه‌ته‌وه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش هه‌موویان ده‌ڵێن، به‌داوداچوونى بۆ ده‌كه‌ين.
به‌كر عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى پیره‌مه‌گرون به 964ـى وت، ئه‌وه‌ى له نزیك زێوێ رژێندراوه هه‌مان ئه‌و ماده‌یه‌یه له شوێنه‌كانى دیكه‌ش رشتوویانه، به‌ڵام جۆرى ماده‌كه‌ى ده‌ستنیشان نه‌كرد و وتى ده‌ستیان به چاودێری و به‌دواداچوون كردووه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه كێیه ئه‌و كاره‌ى كردووه، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد، كه سه‌ره‌داوێكیان وه‌كو به‌ڵگه ده‌ستكه‌وتووه به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كه له‌كاتى شه‌و تۆمار كراوه روون نییه ژماره‌ى تانكه‌ره‌کە چه‌نده و خاوه‌ن تانكه‌ره‌كه‌ش كێیه.
له‌دواى رژانى ئه‌م ماده‌یه له خه‌له‌كان، له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵیش، ئه‌م پاشماوه ترسناكه له ناحیه‌كانى شۆڕش و ئاغجه‌له‌ر رژێندراوه، له سورداشیش حاڵه‌تێك هه‌بووه، له شاره‌زووریش له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كه‌ى بۆ سه‌یدسادق له‌نزیك گوندى مالوان حاڵه‌تێك و له‌سه‌ر هه‌مان رێگاى سه‌ره‌كیش بۆ ده‌ربه‌ندیخانیش له دوو شوێنى دیكه و له پشت ناحیه‌ى زه‌ڕایه‌نیش ئه‌م حاڵه‌ت هه‌بووه، ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ى له نزیك گوندى میره‌دێ له دوو شوێن ئه‌م ماده‌یه رژێندراوه و له هه‌ڵه‌بجه‌ش چه‌ند كه‌سێك به‌هۆى رشتنى ئه‌م مادەیه له‌نزیك گوندى ده‌ره‌شیش دراونه‌ته دادگا.
پرسیار لێره ئه‌وه‌یه، ئه‌م حاڵه‌تانه‌ى رشتنى ئه‌م ماده ترسناك و نه‌زاندراوه له‌سنوورى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه چییه؟
په‌یوه‌ندى به فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانییه‌وه ده‌كه‌ین وه‌ڵامیان نییه، پێشتریش ماده رژاوه‌كه‌ى خه‌له‌كانیان بردبوو بۆ پشكنین، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه كه چ جۆرێكه، له‌گه‌ڵ پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى قسه ده‌كه‌ین، ده‌ڵێن ده‌ستمان به چاودێری و به‌دواداچوون كردووه و هه‌ر كه‌سێك ئه‌م كاره‌ى كردبێت ده‌ستگیری ده‌كه‌ین، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ماوه‌ى نزیکەی 20 رۆژە به‌سه‌ر به‌رده‌وامى ئه‌م حاڵه‌تانه تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش به فه‌رمی نه‌زاندراوه جۆرى ماده‌كه چییه و هیچ كه‌سێكیش ده‌ستگیر نه‌كراوه، هه‌ر كه‌سێكیش نزیك ئه‌و شوێنانه كه‌وتبێته‌وه هه‌ريه‌كه و به‌جۆرێك باس له ماده‌كه ده‌كه‌ن، هه‌یانه ده‌ڵێت بۆنى تێزابه، هەیە ده‌ڵێت نه‌وتى ره‌شه، هەشیانە ده‌ڵێ بۆنێکی ناخۆش و بێزاركه‌ره، ته‌نانه‌ت كاتێك په‌یامنێرمان له شاره‌زوور بۆ یه‌كێك له‌و شوێنانه به‌داوادچوونى كردبوو، به‌هۆى بۆنى ناخۆشی ماده‌كه خه‌ریك بوو له‌هۆش خۆی بچێت.
ئێستا نازانین ئه‌م هه‌موو نهێنی و ئه‌سراره شاراوانه چین له دواوه‌ى رشتنى ئه‌م هه‌موو ماده ره‌شه له سلێمانى خۆى حه‌شار داوه و تاوه‌كو ئێستاش ئاشكرا نه‌كراون؟
بۆچی ئه‌م حاڵه‌تانه هێنده دووباره ده‌بنه‌وه و تاوه‌كو ئێستاش نه‌تواندراوه رێگرى لێبكرێت؟
فه‌رموون مامۆستایه‌كی زانكۆ كه پسپۆڕى ئه‌م بابه‌ته‌یه، چۆن باسی ئه‌م ماده رژاوانه ده‌كات
د. کاوە شریف مامۆستاى زانكۆى چه‌رموویه له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و پسپۆڕی کیمیایی پیشەسازییه، ئه‌م وه‌ڵامه‌ى وه‌كو نووسراو بۆ 964 ناردووه و ده‌ڵێت “پێکهاتەی ئەو مادە رەشەی کە ئێستا فرێدەدرێت بریتیە لە تێزاب ترشی گۆگردیک و گۆگرد و گۆگرداتی سۆدیوم و ئەسیل مێرکەپتان و CS2 و CaS کە زۆر زۆر کارەساتی ژینگەیی (لەناو بردنی خاک) و تەندروستی (تێکدانی جینات و چەندەها نەخۆشی درێژخایەن) بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ده‌ڵێت “ئەم پێکهاتەیە لە پاشماوەی تێکەڵی ئەو نەوت و رۆنەی کە لە گۆڕەپانی نایاسایی دروستدەکرێت دەمێنێتەوە و ناوی لێدەنێن گازوایل، لەبەر ئەوەی نەوتی خاوی کوردستان لە هەندێ ناوچە باش نیە و سەلفەری بەرزە، تاوه‌كو ئێستاش بە نایاسایی دەفرۆشرێت لە پاڵاوگە نایاساییەکان، جۆرە رۆنێکی لێ بەرهەم دێت سەلفەری سەروو 20 هه‌زارppm ـه، کە هیچ رێگەپێدراو نیە بۆ بەکارهێنان”.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، لە گۆڕەپانەکان ئەم رۆنە سەلفەر بەرزە کە مادە ئەندامییەکانی وەک مێرکەپتان R-SH و سایۆفین و بەنزۆسایۆفین و دایبەنزۆسایۆفینی تێدایە، لەگەڵ نەوت تێکەڵی دەکەن و ناوی دەنێن گازوایل، به‌ڵام بەس گازوایل نیە، بۆ لابردنی ئەو سەلفەر بەرزە ترشی گۆگردیک (تێزاب) 98% و هایدرۆکسیدی سۆدیۆم (کۆستیک) و بنتونایت بەکاردێنن، پاش چوار کاتژمێر دوو چین دروستدەبێت کە یەکێکیان ئەو مادە ڕەشەیە کە فرێدەدرێت دەکرێتە سەر خاک و خاک لە ناودەبات.
کاتێک ئەم مادە رەشە بەر خاک دەکەوێت و خاک تیرۆر دەکات و لەناوی دەبات جارێکی تر هیچ رووەک و سەوزیەک لەو شوێنە ناڕوێت و کاتێک تیشکی خۆر لێی دەدات گازی گۆگردیدی هایدرۆجین بەرهەم دێت کە گازێکی کوشندە و خنکێنەرە، خۆ ئەگەر لە رێڕەوی بەنداو و باراناو فڕێبدرێت و تێکەلی ئاو بێت ئەوا ئەو ئاوه شیاو نابێت بۆ هیچ بەکارهێنانێک، تەنانەت بۆ ئاودێریش، ئەگەریش لە هەر رێگاوەیەکەوە ئەو مادەیەی لە پێکهاتەی ئەو مادە رەشە هەیە کە فرێدەدرێت بچێتە لەش و جه‌ستەوە کەمتر لە ساڵێک نەخۆشی درێژخایەن دروست دەکات.
ئه‌وه شیكردنه‌وه‌ى ئه‌م ماده ترسناكه بوو كه مامۆستاكه‌ى زانكۆ بۆى باسكردوون، به‌راستى ترسناكه، كه‌واته.. ده‌رفه‌موون ئه‌وانه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى ئه‌م بابه‌ته‌ن له ئاستى باڵاوه به‌رده‌وامى رشتنى ئه‌م ماده ترسناكه رابگرن، هۆكار و مه‌ترسییه‌كانى زوو ئاشكرا بكه‌ن، با ئه‌و شاره جوانه به بۆنى ناخۆشی ئه‌م ماده‌یه ترسناكه نه‌خنكێت و لەوەش زیاتر ژینگه‌كه‌ى كاول و وێران نه‌بێت؟