پێشانگەی كەلوپەلی وەرزشی لە هەولێر كرایەوە
ههولێر
پێشانگەیەكی نێودەوڵەتیی تایبەت بە كەلوپەلی وەرزشی و لەشجوانی كرایەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بۆ یەكەمجار لە هەولێر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پیشانگەیەكی تایبەت بە كەلوپەلی وەرزشی و لەشجوانی كرایەوە، چوار رۆژیش بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش رایگەیاند، لە پێشانگەكەدا 25 کۆمپانیا لە حەوت وڵاتی جیاجیاوە بەشدارن.
پێشانگەكە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر كرایەوە، كە لەلایەن لقی هەولێری لیژنەی ئۆڵمپی، بە هەماهەنگی یەكێتیی لەشجوانی عێراق و هەرێمی كوردستان رێكخراوە.
وابڕیارە پێشانگاکە ماوەی چوار رۆژ بخایەنێت و رۆژانە لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ تا حەوتی ئێوارە کراوە بێت، كە ژمارەیەکی زۆر لە پێداویستی و کەلوپەلی وەرزشی و تەواوکەرە خۆراکییەکانی تێدا نمایش كراوە.
هاوكات سبەی هەر لە چوارچێوەی پێشانگەكە، سبەی چەند پاڵەوانیەتییەكی وەرزش لە لەشجوانی، دەستشكاندنەوە و كیك بۆكسینگ بەڕێوەدەچن.