حەشدى شەعبى
بەغدا
کارمەندێکى حەشدى شەعبى لە تەقینەوەیەکدا کوژرا
964+
وریا فەتاح
حەشدى شەعبى، کوژرانى کارمەندێکى کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تەقەمەنییەکان و بریندار بوونى دوو کارمەندى دیکەى راگەیاند.
دەستەى حەشدى شەعبى بڵاوى کردەوە، بەهۆى تەقینەوەیەکى کتوپڕ و لە کاتى ئەرکێکدا لە ناوچەیەکى بەغداد، کارمەندێکیان کوژراوە و دوانى تر بیندار بوون.
بەپێى بەیاننامەکە، تەقینەوەکە لە پاشماوەى ئەو تەقەمەنیانە بووە کە لەلایەن “گروپە تیرۆریستییەکانى داعش”ـەوە بەجێماون و لەیەکێک لە بارەگاکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هەڵگیرابوون.