ڤیزا نوێیەکەی سعودیە

لە 30 رۆژدا بچۆ بۆ سعودیە و 90 رۆژ بمێنەرەوە

964+

دەشتی عارف

بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە سعودیە ماوەی پێدانی ڤیزا بۆ عومرەکاران لە سێ مانگەوە  کەمبکاتەوە بۆ مانگێک “30 رۆژ”، ئەمەش بۆ ئەوەیە ئاماری سەردانیکاران بزانێت و مانگانە خۆیان ئاماد بکەن بۆ هاتنی عومرەکاران.

دەتوانرێت تا 90 رۆژ لەوێ سەردانیکار و خاوەن ڤیزا بمێنێتەوە و کێشەی نییه، چونکە ئەو 30 رۆژەی کە دانراوە بۆ چوونە ناو وڵاتەکەیە.

کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە، بۆ 964 وتی، لە هەفتەی داهاتوودا سیستمە نوێیەکە جێبەجێ دەکرێت و هەر هاوڵاتییەک بیەوێت بچێتە سعودیە بۆ بەجێهێنانی عومرە، ماوەی ڤیزاکەی یەک مانگ دەبێت، سعودیەش دەڵێت ئەوە بۆ داتا و ئامارەکانی خۆمانە، چونکە تا دێت ژمارەی عومرەکاران زیاد دەکات و دەیانەوێت بەو رێگایە ئامادەکارییەکانی خۆیان بۆ سەردانیکاران باشتر بکەن.

وتیشی، لە هەفتەی داهاتوودا سیستمەکە جێبەجێ دەکرێت، بەڵام ئەوانەی پێشووتر ڤیزای سێ مانگیان وەرگرتووە، کێشەیان نییه و تا رێکەوتی بەسەرچوون دەتوانن سوودی لێ ببینن و کێشە نابێت، چونکە لە سیستمە کۆنەکە وابووە.

بەپێی زانیارییەکانی کاروان ستونی، سەرەڕای ئەوەی ڤیزاکە بۆ یەک مانگە، بەڵام هەر عومرەکارێک کە بەو ڤیزایە بچێتە ناو سعودیە، دەتوانێت تا 90 رۆژ لەوێدا بمێنێتەوە و کێشەی نییه، چونکە ئەو 30 رۆژەی کە دانراوە بۆ چوونە ناو وڵاتەکەیە نەک چوونە دەرەوەی.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

تا ناوەڕاستى ئەو مانگە؛ ناوى حاجیان تیروپشکى بۆ دەکرێت

تا ناوەڕاستى ئەو مانگە؛ ناوى حاجیان تیروپشکى بۆ دەکرێت