دیمەنێکی بانگەشە و کۆنگرەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە رۆژی 18.11.2024 - وێنە: 964
ساغکردنەوەی 964
قەدەغەی هاتوچۆکە راست نییە و ڤیدیۆیەکە گەرم کراوەتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
کۆمەڵێک پلەداری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لەبەردەم شاشەیەکی نیشاندانی کامێراکانی رێگەوباون وەستاون و قەدەغەی هاتوچۆ لە ماوەیەکی دیاریکراودا، لە نێوان شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان رادەگەیەنن، ئەم پەیامە ڤیدیۆییە کۆنە و کاتی سەرژمێرییە.
بەڵام، پەیامە ڤیدیۆییەکە سۆشیال میدیای عێراقی و ئەم بەیانییە سۆشیال میدیایی هەرێمی کوردستانیش بینراوە، قسەکە کە پشت بەستە بە بڵاوکراوەیەکی ڤیدیۆیی و کۆنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە مێژووکەی بۆ 18.11.2024 دەگەڕێتەوە، دەستاودەستی پێ دەکرێ و خەڵک لێیان بووە بەڕاست.
ئەمە خەبەروباسە ناڕاستەکەیە: “لە 5.11.2025 وە تاوەکوو 13.11.2025 هاتوچۆکردن لە دوای بانگی شێوانەوە قەدەغە دەبێت، لە نێوان شارەکانی عێراقدا بەپێی بڕیارەکە، پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە”.
ئەو بڵاوکراوەیە لە کاتێکدایە، لە دوو ئاستی جیاواز ئاماژە بەوەکراوە کە رۆژانی دەنگدان هاتوچۆ قەدەغە ناکرێ، هێشتا 24 کاتژمێر تێنەپەڕیووە بەسەر لێدوانێکی عەمید میقداد میری، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ، کە دووپاتی ئەوەی کردووەتەوە، لە رۆژانی دەنگدان و ماوەی هەڵبژاردن قەدەغەی هاتوچۆی نابێت.
پێشتریش قەیس محەمەداوی، سەرۆکی لێژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی، لە هەردوو رۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی، جموجۆڵی هاوڵاتییان ئاسایی دەبێت و هیچ قەدەغەیەکی هاتوچۆ راناگەیەنرێت.
لەبارەی هەرێمی کوردستان ئەوەی هەیە، رۆژی 6.11.2025 تا 11.11.2025 دەوامی گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و ناوەندەکانی ناحکومی نێودوەڵەتی دەبێتە پشوو و رۆژی چوارشەممە 12.11.2025 دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە، ماباقی کەرتەکان دەوام و هاتوچۆ ئاساییە.