ده‌زگاى مین هاوكاریان كردبوو
فۆتۆگرافه‌ره فه‌ره‌نسییه‌كه به كتێبه چاپكراوه‌كه‌یه‌وه هاته‌وه كوردستان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره فه‌ره‌نسییه‌ى كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانى كوردستانى كردبوو به‌مه‌به‌ستى تۆمارى دیمه‌نى سروشتى و دواتریش له كتێبێك به چاپی بگه‌یه‌نێت، به‌یانى ئه‌مڕۆ سه‌رانى ده‌رگاى مینى سلێمانى كرد و كتێبه‌كه‌شی به‌دیاری پێدان.
كتێبه‌كه به‌ناوى “كوردستان خۆشه‌ویسته‌كه‌م”ـه، جگه له چه‌ندین دیمه‌نى سه‌ره‌نجڕاكێشی سروشتى كوردستان هه‌مانكات دیمه‌نێك به‌شێك له‌و پیشانه‌ى تۆمار كردووه كه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن، له‌وانه‌ش كاروبارى مینلابه‌رى.
بەڕێوەبەرایه‌تی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێشوازیان لە فۆتۆگرافەری فەرەنسایی (لام دوک هیان) و شاندی یاوەری كردووه و له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا کتێبه چاپكراوه‌كه‌ى لەسەر جوانییەکانی سروشتی کوردستان هێنابوو كه لە ناواخنیدا ئاماژەی بە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی کردووە و کاریگەرییەکانی لەسەر شێواندنی سروشتی کوردستان دەستنیشانکردووە.
مەبەستی سەردانەکە سوپاسکردنی دەزگای گشتی کاروباری مین و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی و کارمەندانی پاکسازی مین بوو، لەپای هاریکاری و کاراسانییەکانیان بۆ ئەنجامدانی کارەکەی، هەروەها وێنەیەکی لە کتێبەکە بە دیاری بەخشی بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی.