بەڕێوەبەری دێسکی وەرزشی 964ـیش ئامادەی یاریەکە بوو

هەولێر بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە نەورۆزی بردەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئیوارەی ئەمڕۆ هەردوو یانەی نەورۆز و هەولێر لە یاریگای نەورۆز رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و کاپتن ئەرسەلانی بەڕێوەبەری دێسکی وەرزشی 964ـیش ئامادەبوو.

دیلانی پەیامنێر پێش دەسپێکردنی یاریەکە رۆیشتە لای کاپتن ئەرسەلان و لێیپرسی پێشبینی چییە بۆ یارییەکە ئەو وتی، من بۆ ئەوە نەهاتووم بزانم یاریەکە چەند بە چەند دەبێت، هاتووم یاریەکی خۆش ببینم.

وتیشی، ئێمە لە 964 ئەم ماوەیە کاری زۆرمان لەسەر یانەی نەورۆز کرد،بۆ ئەوەی هەوڵ بدەین لە رێگەی میدیاوە دەنگی یانەکە بگەینیە بازرگان و سیاسییەکانی کوردستان، بەڵکو بتوانن یانەکە لەو قەیرانە داراییە دەرکەن کە رووبەڕووی بوونەتەوە.

ئەنجامی یاریەکە بە گۆڵیکی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی یانەی هەولێر کۆتایی هات و نەورۆز بۆ جاری دووەم لەم هەفتەیەدا نەیتوانی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق گەڕی شەشەم براوە بێ

رۆژی شەممەی رابردووش یانەی نەورۆز لە یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی دهۆک بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر شکستی هێنا.

لەگەڵ ئەوەی بەشێک لە هاندەرانی نەورۆز کە بۆ پاڵپشتی یانەکەیان ئامادەبوون و دڵیان پڕبوو و بە شکستی یانەکەیان بێتاقەت بوون، بەڵام پێیانوایە لەبەرئەوەی یانەکان کوردستانین شکست کێشە نابێ و هەمووان براوەن و بە رۆحێکی وەرزشییەوە لە شکستی یانەکەیان دەڕوانن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

یانەی نەورۆز دەڵێت: هەرگیز ئەم هەڵوێستەتان لەبیر ناکەی...

یانەی نەورۆز دەڵێت: هەرگیز ئەم هەڵوێستەتان لەبیر ناکەین