دیمەنێکی قەزای کۆیە – وێنە؛ پارێزگاری هەولێر
زیاتر لە 40 هەزار تۆن گەنم لەخۆدەگرێت
لە کۆیە سایلۆیەکی گەورە دروست دەکرێت
964+
شۆڕش قادری
جوتیارانی کۆیە و تەقتەق دەحەسێنەوە و چیدی پێویست ناکات بۆ فرۆشتنی گەنمەکەیان رێگایەکی دوور ببڕن و بچنە هەولێر، له سه‌ر رووبه‌ری 25 دۆنم زەوی سایلۆیەکی گەورەیان لە ماوەی دوو ساڵدا بۆ دروست دەکرێت، کە توانای عەمبارکردنی زیاتر لە 40 هەزار تۆن گەنمی دەبێت.
بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر، بە فەرمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان، سایلۆیه‌كی گه‌وره لەسەر رووبه‌ری 25 دۆنم زەوی بۆ جوتیارانی سنووری كۆیه و ته‌قته‌ق دروست ده‌كرێت، زه‌وی و شوێنی پێویستی بۆ پڕۆژەكە ته‌رخانكراوه و له ماوه‌ی دوو ساڵدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، سایلۆکە ده‌توانێت زیاتر له 40 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌ربگرێت.
سنووری كۆیه و ته‌قته‌ق زه‌وییه‌كه‌ی به‌پیته و جوتیارانی ئه‌و سنووره ساڵانه هه‌زاران تۆن گه‌نم به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی سایلۆ گه‌نمه‌كانیان ده‌بەنە سایلۆی هه‌ولێر و به درو‌ستكردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش كۆتایی به كێشه‌ی وه‌رنه‌گرتنی گه‌نمه‌كانیان دێت.