کەرکوک - شەنگال - خانەقین

خوێندنى باڵا زانکۆلاینى بۆ ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم کارا کرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم، دەرچوانی 12ی ئامادەیی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کەرکوک – شەنگال – خانەقین، ئاگاداردەکاتەوە کە لە كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆى ئەمڕۆ دەتوانن لە هەمان سایتی زانکۆلاین (regayzanko.com) داواکارییەکانیان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش بکەن.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرجەم دەرچوانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، ئەوانەی ناویان لە نوسینگەی کەرکوکی وەزارەتەکەمان تۆمارکردوە، لە كاتژمێر 12:00ـی ئەمرۆوە هاوشێوەی دەرچوانی هەرێمی کوردستان دەتوانن داواکاری لە رێگەی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش بکەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ هەر کێشەو گرفتێک سەبارەت بە پرۆسەکە دەرچوان دەتوانن سەردانی نوسینگەی کەرکوکی وەزارەت بکەن و ئاسانکاری و ڕێنوێنیان پێشکەش دەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا باسی لەوەشكرد، ساڵانە لەگەڵ دەرچوانی 12ی ئامادەیی هەرێمی کوردستان، دەرچوانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچە کوردستانییەکان دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بەهەمان مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتنی خوێندکارانی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێن.

بۆ ئەمساڵیش دەرچوانی 12ی ئامادەیی ناوچە کوردستانییەکان دەتوانن بە کۆدەکانیان بچنە ناو سیستم و راستەوخۆ داواکاری بۆ وەرگرتن لەهەمان سایتی زانکۆلاین پێشکەش بکەن.

چاوەڕوانی بۆ زانکۆلاین کۆتایی دێت و پۆستەری کاندیدەکا...

چاوەڕوانی بۆ زانکۆلاین کۆتایی دێت و پۆستەری کاندیدەکانیش وەک گەڵای پاییز دەوەرن

خوێندنی باڵا؛ کارکردن لەسەر ئەنجامەکانی زانکۆلاین بەر...

خوێندنی باڵا؛ کارکردن لەسەر ئەنجامەکانی زانکۆلاین بەردەوامە

ئەنجامی زانکۆلاین راگەیەنرا

ئەنجامی زانکۆلاین راگەیەنرا