لە چاو دوێنێ دابەزیوە

نرخی نەوت لە 65 دۆلاردایە

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی جارێکى دیکە نرخى نەوت بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا و 66 دۆلارى تێپەڕاند، ئەمڕۆ جارێکی دیکە دابەزیەوە بۆ 65 دۆلار.

ئەمڕۆ سێشەممە 28.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت،  یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و لە چاو دوێنێ ئێوارەدا 0.17% دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 61 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەرێژەی 0.16%دابەزیوە.

بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت، لە دواى رادەستکردنى نەوتى هەرێمیش بە سۆمۆ، پشکى عێراق هەرێم لە بازاڕى نەوتدا زیاترە و ئەگەر نرخى نەوت بەرز بێت، کێشە بۆ موچەى فەرمانبەران لە عێراق دروست نابێت.