حەبى خەوى خستە خواردنەکەى
چیرۆکى ئەو خاوەنکارەى ژیانى کرێکارێکى ژنى رووخاند
+964
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
پارێزەرێک باس لە کۆمەڵێک دۆسیەى هەستیار دەکات کە ئێستا لە دادگان، بەتایبەت چیرۆکى ئەو ژنەى لەلایەن خاوەنکارەکەیەوە دەستدرێژى کرایە سەرى.
د. سانا کەمال، پارێزەرى راوێژکار، بە 964ـى وت،”مۆبایل و سۆشیال میدیا زۆر کێشەى کۆمەڵایەتى دروستکردووە، بۆنمونە من کەیسم لایە لەسەر ئەوەى ژنەکە داواى مۆبایلى لە پیاوەکەى کردووە و پیاوەکەش تواناى کڕینى نەبووە، داواى جیابوونەوەى کردووە”.
یەکێکى تر لەو کەیسانەى ئەو پارێزەرە باسى کرد، چیرۆکى ناخهەژێنى ئەو ژنەیە کە لەلایەن خاوەنکارەکەیەوە حەب خراوە ناو خواردنەکەیى و بێهۆشکراوە و دواتر دەستدرێژى سێکى سکراوەتەسەر.
وتیشى،”ئێستا کەیسى ئەو ژنە لە دادگایە و ژیانى بەتەواوەتى وێران بووە و خاوەنکارەکەش ئامادە نییە بیکاتە هاوسەرى خۆى”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح