"قۆناغێكی چاره‌نووسسازه بۆ شاره‌كه"
سه‌رپه‌رشتیكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ ده‌درێته كۆمپانیایه‌كی توركی
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كاركردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی موسڵ له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی توركیه‌وه داوه و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى چاره‌نوسسازه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى فڕۆكه‌خانه‌كه.
عه‌بدولقادر ده‌خیل پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، سودانی له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پێی راگه‌یاندووه كه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه كه كۆمپانیای “ئیكا”ی توركی ببێته سه‌رپه‌رشتیاری فه‌رمی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی موسڵ و سەرەتاى مانگى تشرینی دووەمیش فڕۆکەخانەکە دەست بە کارەکانی دەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م هه‌نگاوه نوێنه‌رایه‌تی قۆناغێكی چاره‌نوسساز ده‌كات له پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ وه‌ك په‌نجه‌ره‌ی نه‌ینه‌وا بۆ جیهان.
كۆمپانیا توركیه‌كه، به پێی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان فڕۆكه‌خانه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، حكومه‌تی خۆجێیش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان مه‌رجه ته‌كنیكی و كارگێڕییه‌كانی گرێبه‌سته‌كه ته‌واو ده‌كات.
پێشتر محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی موسڵی كرده‌وه و هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆی بۆ گه‌شته ناوخۆییه‌كان راگه‌یاند، كه یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه هه‌ره دیاره‌كانی پارێزگاكه، به‌و پێیه‌ی پێشبینی ده‌كرێت به‌شداری بكات له هاندانی چالاكی ئابوری و گه‌شتیاری و بازرگانی و به‌ستنه‌وه‌ی موسڵ به جیهانه‌وه.
ئه‌و گۆڕانه‌ى له ئه‌نجامى دابه‌زینى ئاوى به‌نداوى موسڵ له خانكێ ده‌ركه‌وتوون له دهۆك ده‌پارێزرێن