نرخی نەوت دابەزی
لەبن 66 دۆلارە
نرخی نەوت کەمێک دابەزی
964+
شۆڕش قادری
چەند رۆژێکە نرخی نەوت لە نێوان 65 بۆ 70 دۆلار هەڵبەز و دابەز دەکات و ئەمڕۆش کەمێکی لێبووەوە و هەر بەرمیلێک لە بن 66 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 25.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و 94 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 0.8٪ دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 61 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەویش نرخەکەی 0.47٪ دابەزیوە.
شارەزایانی ئابووری پێیانوابوو بە راگرتنی شەڕوشۆڕ لە غەزە و ئارامبوونەوەی دۆخی ئەو شوێنانەی نائارامیان تێدایە، دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کە تائێستا ئەوە رووی نەداوە، بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت.