:سەرۆكی هاندەرانی ئۆلتراسی هەولێر

“تەشجیعی داكی منداران نەبی ئیشم پێناكرێ”

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

سەید تادانۆ سەرۆكی هاندەرانی ئۆلتراسی یانەی هەولێرە و ئەمڕۆ بە دڵخۆشییەوە بۆ 964 قسەی كرد و دەڵێت، ژنەكەی لە پشت كارەكانیەتی و ئەو نەبێ ئیشی پێناكرێ.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی رۆژێكی تایبەت و خۆشە بۆ هاندەرانی یانەی هەولێر، دوای بردنەوەی تیپەكە لە یانەی شوڕتە لە خولی ئەستێرەكانی عێراق بە 1-0 گۆڵ.

هاندەرانی ئۆلتڕاس، كە لایەكی یاریگەیان گرتووە و بە شێوازێكی جیاواز هانی تیپەكە دەدەن، یارییە ئاگرینەكان و تیفۆ و شتی تایبەت بەكار دەهێنن.

سەید محەمەد عومەر، كە بە “سەید تادانۆ” ناسراوە، سەرۆكی دەستەكەیە و بە 964ی وت، سێ هاندەریان بەهۆی یارییە ئاگرینەكان دەستیان سووتاوە و دەیانبات بۆ نەخۆشخانە.

وتیشی، لە كاتێكی زووەوە ئەمڕۆ هاتوون بۆ یاریگە بۆ هاندانی یانەی هەولێر و كاری زۆریان كردووە.

سەید كە دەنگی بەهۆی هاواركردنەوە نووسابوو، وتیشی، “دایكی منداڵان لە پشت كارەكانمانە، ئەگەر هاوكاریی ئەو نەبێت، ناتوانم ئیشەكانم بكەم”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

خۆشی دەربڕینی هاندەرانی هەولێر لە شەقامی ئیسکان

خۆشی دەربڕینی هاندەرانی هەولێر لە شەقامی ئیسکان