دیمەنی بەشێک لە زەوییەکانی هەولێر - وێنە: ئەرشیفی پارێزگای هەولێر
لە عارەب كەند
دوو هەزار و 490 زه‌ویی دیكه‌ی کارت لە هەولێر تاپۆ كران
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، زیاتر لە دوو هەزار و 490 زه‌ویی دیكه لە هەولێر تاپۆ كران، کە سەرجەرمیان کارتیان هەبووە و لە کەرتی 11ی عارەب کەند بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22.10.2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان له سنووری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، دوو هەزار و 490 پارچه زه‌ویی كارت له سنووری كەرتی 11ـی عارەب كەند لە هەولێر تاپۆ كران و وێنه‌ی تۆماریان ئاماده‌ن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، به‌پێی زانیاریی یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌دی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئێستا كاره‌كانی تاپۆكردنی 2490 كارتی زه‌وی له سنووری كەرتی 11ـی عارەب كەند.
لە هەولێر له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د تەواوكراون و وێنه‌ی تۆماریان “تاپۆ” گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌یان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه تۆڕى 964 ده‌ستكه‌وتووه، هەریەک لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کشتوکاڵى هەولێر و یەکەى کارت و سەنەد راسپێردراون، بە هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتی گشتیى تۆمارکردنى خانووبەرەى هەولێر، ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن.