باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا

كۆچبەرێكی كورد لە لیبیا گیانی لەدەست دا

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆچبەرێكی كورد لە لیبیا بە ناوی “هۆگر ئاسۆ خدر” لە یەكێك لە بەندینخانەكانی لیبیا گیانی لەدەست دا، ئەمەش بە قسەی ئەحمەد سەحاف، كارڕاپەڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیببا.

ئەحمەد سەحاف ئەمڕۆ سێشەممە 21.10.2025 بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی راگەیاند، ئاشكرای كرد گەنجەكە بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەست داوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، “باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە تەرابلوس پێشتر رێکارەکانی گەڕانەوەی 41 کۆچبەری تەواوکردبوو کە بە شێوەیەکی نایاسایی هاتبوونە ناو لیبیا”،

“باڵیۆزخانەکە کاری کردووە بۆ دابینکردنی بلیتی گەشت بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی کۆچبەران بۆ عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان”، ئەحمەد سەحاف وای وت.

هەروەها وتی: باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا چەند ژمارەیەكی تەلەفۆنی تەرخان کردووە بۆ ئەوەی خێزانی کۆچبەران بتوانن سەلامەتی منداڵەکانیان بزانن.

لە کەناراوەکانی وڵاتى لیبیا تەرمی 61 کۆچبەر دۆزرانەوە

لە کەناراوەکانی وڵاتى لیبیا تەرمی 61 کۆچبەر دۆزرانەوە