“خه‌نه‌” به‌های خۆی له‌ ده‌ست نادات و سه‌رده‌می به‌سه‌رناچێت

964+
رێژوان مامه‌ قادر – سلێمانی

خه‌نه‌ كه‌ره‌سته‌یه‌كی جوانكارییه‌ و لە زۆربەی سەردەمەکان ژنان بەکاریان هێناوە، تا ئێستاش به‌های خۆی له‌ ده‌ست نه‌داوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌یان كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌ی جوانكاری دروست كراون.
ژنان و بەشێک لە پیاوانیش لەو بڕوایەدان خەنە جیا لە رەنگە سروشتییەکەی، وەک خۆراکێکە بۆ قژ و سوودی زۆره‌.